كۆنگرێسی ئەمریكی لە رێگەی پڕۆژە بڕیارێكەوە، تاوانی عوسمانیەكانی دەرهەق بە گەلی ئەرمەن بە كۆمەڵكوژی ناساند، ئەمەش نیگەرانی بەرپرسانی توركیای لێكەوتووە.
مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نیگەرانی خۆی لە بارەی بڕیارەكەی كۆنگرێسی ئەمریكا دەربڕی و رایگەیاند” ئەمریكا مێژوو بەكار دەهێنێت بۆ سیاسەت بۆ ئەوەی تۆڵەی شكستەكەی خۆی بكاتەوە”.
وەزیری دەرەوی توركیا ئەوەشی خستە روو” لە رێگەی ئۆپراسیۆنی كانی ئاشتیەوە، یاریەكەمان تێكدا و شسكتمان بە پڕۆژەكەیان هێناوە”.