ھەرچەندە پێشتر وا بڵاوکرایەوە ئەمڕۆ دابەشکردنی موچەی مانگی شەش لەوەزارەتی پێشمەرگەوە دەستپێدەکات، بەڵام دابەشکردنی موچە دواکەوت و زانیاریەکانیش ئاماژە بەوەدەکەن، بانکەکان پارەیان تێدا نییە.
هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەست کەوتوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ٩ی ٢٠١٩ دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی شەش بکرێت و ھەریەک لەدیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواکانی ئەو وەزارەتە موچەیان پێبدرێت، بەڵام هەواڵەكە درۆ دەرچووە و حكومەتی هەرێم پارەی نەقدی رەوانەی بانكەكان نەكردووە .
لەزانیاریەکاندا ھاتوە ((لەلایەن ئەو بانکەی موچەی ئەو شوێنانەی لێ دابەشدەکرێت، ئاگادارکراونەتەوە بەھۆی نەبونی پارەوە موچەکانیان پێنادرێت و ناشزانن كەی پارەیان پێ دەگات.
بەگوێرەی بڕیاری حکومەتی ھەرێم، دەبوو لەڕۆژی ٥ی ھەموو مانگێکدا ئەگەر بەر پشوو نەکەوێت، دەست بەدابەشکردنی موچەی وەزارەت و دەستەکان بکرێت.، بەڵام بەبێ بیان و ئەم مانگەش حكومەت فێڵكی تر بە كار دەهێنێت بۆ دواخستنی موچەی فەرمانبەرانی.