• دەربارەی ئێمە
  • پەیوەندی
چوار شه‌ممه‌ : 11 - كانونی یه‌كه‌م - 2019
چپە
reklam
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • مەگەزین
No Result
View All Result
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • مەگەزین
No Result
View All Result
چپە
No Result
View All Result

خشتەی كارەبای نیشتیمانی لە ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەنرا

07/08/2019
پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ رۆژنی جەژن زیاد دەكرێت
0
بڵاو کردنەوە
314
بینیین
بڵاوکردنەوە لە فەیسبووكناردن لەڕێی ئیمەیڵ

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رونكردنەوە لەبارەی ماوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەهاوڵاتیان لەرۆژانی جەژنی قورباندا دەدات و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت بۆ رۆژانی جەژن ماوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەهاوڵاتیان زیاتر بكرێت.

ئومێد حەمە عەلی بەرێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم كە هاوكات وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمیشە بەوەكالەت ڕاگەیاند: لەماوەی چەند رۆژی رابردوو چەند گرفتێكمان هەبووە، بەڵام بەهەوڵی تیمەكانمان توانراوە ئەو كێشانەی كەهەبوون چارەسەربكرێن و لەئێستادا توانراوە دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە.

ئاشكراشیكرد، ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە 350مێگاوات خواست لەسەر زیادبوونی كارەبا زیادیكردووە، چەند تیمێكیش بەردەوام لەئەركدان تابتوانرێت هەر گرفتێگ لەئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لەبەنداوی دووكان و دەربەندیخاندا هەبێت چارەسەری بكەن.

رونیشیكردەوە، لەئێستادا رۆژانە 15 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بەهاوڵاتیان دەدرێت، بەڵام لەرۆژانی جەژندا بەشێكی زۆری فەرمانگە حكومیەكان و دەزگا و دامەزراوەكان دەوامیان نییەو لەهەمانكاتدا بازاڕو ناوچە پیشەسازییەكان كار ناكەن، ئەوەش لۆدی سەر كارەبا كەمتردەكاتەوە و ئەو بڕە كارەبایەی بۆ ئەو شوێنانە دابیندەكرێت دەگەڕێندرێتەوە و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، “لەئێستادا پێدانی كارەبای نیشتمانی بەرارد بەمانگی ڕابردوو تاڕادەیەك كەمیكردووە، بەڵام هەوڵدەدەین ئەو كێشانەی كە هەبووە چارەسەربكرێن و بتوانرێت ماوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاتر بكرێت”.

بابەتی پێشتر

گۆڕان ناتوانێت كاندیدی جێگری سەرۆكی هەرێم دەستنیشانبكات.. یەكێتی پێش پێكهێنانی حكومەت ئەو پرسەی یەكلاكردەوە

بابەتی دواتر

پشوه‌كانی‌ جه‌ژن لە عێراق و هەرێم بڵاوده‌بێتەوە‌

ئێمە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی

  • 214.7k بەشداربووانs
  • 927 بەشداربووانs
  • 15 بەشداربووانs

نوێترین بابەت

فەرمانی دەست گیركردن بۆ فەرماندەیەكی سوپا دەرچوو
عێراقی

فەرمانی دەست گیركردن بۆ فەرماندەیەكی سوپا دەرچوو

01/12/2019
دەست لە كاركێشانەوەكەی عادل عەبدولمەهدی گەیشتە پەرلەمان
عێراقی

دەست لە كاركێشانەوەكەی عادل عەبدولمەهدی گەیشتە پەرلەمان

01/12/2019
بڕیاری دەستگیر كردن بۆ تەیموری تاقانەی ئەنفال دەرچوو.
کوردستانی

بڕیاری دەستگیر كردن بۆ تەیموری تاقانەی ئەنفال دەرچوو.

27/11/2019
مەسرور بارزانی پرسە و هاوخەمی بۆ بكوژی دەیان لاوی كورد دەنێرێت
کوردستانی

مەسرور بارزانی پرسە و هاوخەمی بۆ بكوژی دەیان لاوی كورد دەنێرێت

24/11/2019
چپە

چپە نیوز ماڵپەڕێكی هەواڵ و زانیاری سەربەخۆی كوردییە ، پیشەییانە ڕووماڵی هەواڵ و بابەتە كوردستانی و جیهانییەكان دەكات.








نەخشەی ماڵپەڕ

  • جیهانی
  • عێراقی
  • مەگەزین
  • کوردستانی

ئێمە لە فەیسبووک

  • 927 بەشداربووانs
  • 15 بەشداربووانs
  • دەربارەی ئێمە
  • پەیوەندی

© 2018 Copyright Chpa.news All right Reserved.

No Result
View All Result
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • مەگەزین

© 2018 Copyright Chpa.news All right Reserved.